ئەم جەژنەمان
Appearance
جەژنانەی ئێمە بۆمبابارانە | خەم و فرمێسک و جگەرسووتانە |
تەرمی شەهیدان، گوللە، کاولبوون | بۆ منداڵی کورد! بوونە جەژنانە |
دونیا ئەزانێ کە کورد کۆڵ نادات | هەرچەن دوژمنمان نیازی قڕانە |
ئەمڕۆ هەرچەندە ناو بنرێ جەژن | خەڵکی بفەرموون کە جەژنمانە |
ئێمە ئەو جەژنە، ناو ئەنێین جەژن | کورد سەربەست بژی لەم کوردستانە |
کوردستان ڕزگار، کورد ئازاد بژی | ئەو جەژنە جەژن و بەختیاریمانە |
1966/01/20
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|