Jump to content

ئەم جێیە کوێیە من لێی دانیشتووم

From Wikisource
ئەم جێیە کوێیە من لێی دانیشتووم (1952)
by فایق زێوەر
304943ئەم جێیە کوێیە من لێی دانیشتووم1952فایق زێوەر
ئەم جێیە کوێیە من لێی دانیشتووم یاران پێم بڵێن تا نەڕۆیشتووم
چوار دەوری داوم دەوەن و کانی دارستانێکە سڕی یەزدانی
فەرشم شاخێکە بڵند و نازدار شەماڵی لەنجە ئەکا بە نزار
ئەم لام سەنگاوە، ئەو لام قەرەداغ جێگایەکی خۆش، هەوایەکی ساغ
چامان لێ ناوە ئەڵێی سەیرانە خەمێکمان هەبێ دووریی یارانە
چین چین ئاسکە دێنە بەرچاوم سڵ ناکەن ئەڕۆن، بۆ سەیر وەستاوم
قاسپە قاسپی کەو لەبن درەختا دەنگی پەلەوەر لە چیای سەختا
قیژەی مناڵ و باڕەی بزن و مەڕ ئەم جێیە چۆڵەی کردووەتە مەحشەر
تیپ تیپ کچە جاف ناسک نازەنین کە دێن بەرەو ڕووم دەمبەپێکەنین
منیش عاشق و پەروانەکەی یار زامی دڵەکەم دێتەوە ئازار
شیعر ئەخوێنمەوە، گۆرانی ئەڵێم ناڵەی خۆم ئەکەم، لە دووریی لەیلێم
فایق وڵاتت دوڕڕو گەوهەرە سەرچاوەی ئاوی چەشنی کەوسەرە
شاخی سەگرمە قوللەی ئیڤڵە فەرەح بەخشی گیان، موونیسی دڵە
ئەهلی هەموو کورد، شیرین کردارن قەومێکی نەجیب، هەموو نازدارن
گیانت دابنێ لەبەر ڕێیانا خاکی ڕێگابە لەسەر ڕێیانا
میللەت و وەتەن بۆ تۆ مەقسوودە لەسەر ئەو دووانە بکوژرێی سوودە

1939/10/14
سەگرمە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).