ئەم بازاڕە
Appearance
| کوردە بنواڕە کە دنیا چۆن خەریکی سەروەتە | ڕەببی تۆ ڕاستۆ نەبی وا ئیش و کارت غەفڵەتە |
| کوردە شەرمی زەند و بابا ئاردەڵانت ناتگرێ؟ | هۆزی تاریک و درۆزن سوودی دەرد و زیللەتە |
| قونبولەی زەڕی تەیارە و ڕادیۆت دیوە بە چاو | تۆ تەریق نابیتەوە ڕەفتارەکەت وەک وەحشەتە |
| گوێ لە یاری پڕ گەزاف و پڕ درۆ مەگرە بە هیچ | چوون شەریکی کردنی پیاوی درۆزن نەگبەتە |
| تۆ لەگەڵ هاوتیرەکەت دەس ناگری تا سەرکەوی | گەر بە تەنها هەوڵی خۆتە ئارەزوت زۆر زەحمەتە |
| وابزانم وائەزانی جوانی و لووسی بەسە | میللەتێ تۆ سەردەسەی بی، قوڕ بەسەر ئەو میللەتە |
| هەر کەسی لافی درۆی لێدا وتی دڵسۆزتم | تەجروبەی کە جا ئەزانی، چۆن خەریکی تەفرەتە |
| پرچ و بەرماڵ و سیواک و ڕیش و کەشکۆڵ و عەبا | بۆ سواڵن کەی ئەمە ئەسبابی ژین و حورمەتە |
| لاوی کورد خوێندن بخوێنە یەکیەتی و ڕاستیت ببێ | جا ئەزانی کێیە قابل تەخت و تاج و دەوڵەتە |
| قانعا هاوار ئەکەی ئەمما چ کەس گوێ ناگرێ | زەربی تەمسیلە قسەی بەر ئاگرت بێ قیمەتە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|