ئەمە چەند ساڵە تەقەلا ئەدەم
Appearance
| ئەمە چەند ساڵە تەقەلا ئەدەم | تانە لە شێخ و لە مەلا ئەدەم |
| بۆ ئەوەی کە وا قەومی خەواڵوو | هەڵسێنین لە خەو یەک یەک و دوو دوو |
| خەڵقی باڵ ئەگرن بەسەر هەواوە | ئێمەش پاشەوپاش هاتووینە دواوە |
| وەک هیندستانی شەڕەدین ئەکەین | دایم لە یەکتر پەشم و قین ئەکەین |
| سۆفی ئەڕوانێ بۆ دەروێش بە قین | دەروێشیش ئەڵێ تف سۆفیی بێ دین |
| لەبەر برسێتی و بێ بەرگ و نانی | هەر ئەڵێین «ساحێب» تۆ خۆت ئەیزانی |
| یەگ پیرێژنی غەیرە دینمان | لێمان وەرئەگرێ ڕۆح و ژینمان |
| گەلان ئاوا بوون گەیشتنە سەر کەل | ئێمەش لە پێدەشت وەک حەیوانی شەل |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|