ئەمە پەندێکی باو و باپیرە
Appearance
| ئەمە پەندێکی باو و باپیرە | کە ئەڵێن خاکی وەتەن دڵگیرە |
| بەڵام هەندێکی تر وتوویانە | ئەم واتەیەشم لە لا زۆر جوانە |
| ئەو شوێنە خۆشە کە دڵ لێی خۆشە | دڵ تەنگ بێ باخی «ئیرەم»یش بۆشە |
| کە وابێ خۆشیی جیهان بۆ دڵە | زەوقی ڕۆحیشت بە دڵ حاسڵە |
| هەندێ کەس دڵی وا بە پارەوە | ئەچڕووسێتەوە بۆی لە پارەوە |
| دڵی هێند پڕە لە دەردی پارە | لە یادی قەوم و قیلەی بێزارە |
| عەشقی نیشتمان لای ئەفسانەیە | بۆ چرای زەردی زەڕ پەروانەیە |
| هەندێکیش هێندە دەماخیان بەرزە | بۆ وەتەن فیدای ڕۆحیان لا فەرزە |
| سەرتاپای لەشیان پڕیە لە غیرەت | نەڕەشێرێکن ئازا و بە هەڵمەت |
| لە مەرگ ناترسن کە هاتنە سەر قین | نامرن لە دڵی میللەتدا دەژین |
| میللەتێک ڕۆڵەی وا بەکاری بێ | هیچ کەس ناتوانێ بەرەنگاری بێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 909
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|