ئەمین و زەکی
Appearance
| زۆر لە ژوور هۆشی خەڵکە زانینت | هیچ وەکو خۆی نەبووگە نووسینت |
| هۆ وەزیری گەیاندن و کردە | دەم بەدەم لار و خوارە بەدبینت |
| خۆت وەکو ناوەکەت ئەمین و زەکی | هەر بەپێی پایەتە خوویی سەنگینت |
| شێخی سینا یەکەم لە ئاریی ئاسی | دووەمینی بەگۆیشی کوردینت |
| بەم هەموو بیروکاری دەوڵەتییە | بەم گەلێ نووسراوەکەی بوو نوورینت |
| چاوی بەدبین کۆر و، چاوی گەل | ڕوون ئەکا، نەخشەجێی ڕەنگینت |
| چە هونەرنویس لەسەر نوویسی یەک | هونەرە سەرلەنوێ نوویسی مێژینت |
| چاکە ناوت بنێن ئەمینی فیساغۆر | پتریش من دەڵێم، گەر نەبێ قینت |
| ویستنی ژینتە ئەسیری لە خوا | بۆ گەلت فەڕ و بەختە هەر ژینت |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|