ئەمڕۆ، کە بەبادەی مەیەوە هاتی لەسەردا

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
ئەمڕۆ، کە بەبادەی مەیەوە هاتی لەسەردا  (1936) 
by ئەدەب
ئەمڕۆ، کە بەبادەی مەیەوە هاتی لەسەردا هێناتەوە بەر؛ جانی سەفەر کەردە لەبەردا
لەو خستنە سەر ڕوو، بەجەفا، دەستەیی گێسوو وەعدەی وەتەنێکت بەغەریبانی سەفەردا
بەم تەرزە، کە جانپەروەرە نوتقی شەکەرینت ئەنفاسی مەسیحێکە لە ناو دورجی گوهەردا
ئەو تەلعەتی حۆرانی و لوتفی مەلەک ئاسات حاشا کە کەسێک دیویە لە تەرکیبی بەشەردا
یەک حەلقە و سەد سیحرە، بەری پەرچەمت ئیمڕۆ دیسانەوە ئاخۆ چ خەیاڵاتی لەسەردا
زوڵف و سەری کوڵمەت بنوێنە بەمونەججیم حوکمی چییە عەقرەب، لە موحاذاتی قەمەردا
قەدری چییە خورشید، لەکن پرتەوی حوسنت جلوەی چ دەکا: قەترە، لە دەریای خەزەردا!
لەو صورەتی زیباتە، کە ڕۆحێکە موجەسسەم وەک سورەتی دیوارە، ئەوی ڕۆحی لەبەردا
لەو ڕۆژەوە جانا! کە نەزەرت لێمە کلاکرد چوونی سەر و ماڵم بەخودا هەر لە نەزەردا
سینەم سوپەری ناوەکی دڵدۆزی موژەت بوو نەمزانی کە ناوێستێ خەدەنگت لە سوپەردا
ئەو ماچی شەوی دی، بەمنت دا بەدوو سەد ناز وا ئێستە بەکامی ئەدەبی تەعمی شەکەردا

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse