ئەمشەو (قانع)
Appearance
| هەی هەی لە ناسۆر زامانم ئەمشەو | گوڵگوونە بە زووخ زامانم ئەمشەو |
| قەڵای جوانیم خاپوورە ئەمشەو | بینایی دیدەم بێ نوورە ئەمشەو |
| سەدای غوڵغوڵەم چون سوورەن ئەمشەو | قابز بۆ ڕۆحم زەروورەن ئەمشەو |
| کێ بۆ دڵسۆزم؟ کێ بۆ غەمخوارم؟ | کێ نەوی لە باڵ سۆتەی بیمارم؟ |
| کێ بۆ یاسینم بخوێنێ دەم دەم؟ | کێ بۆ پا و دەس بشێلێ بە هەم؟ |
| کێ بۆ ڕوو کەرۆ لە قیبلەی ئیمان؟ | کێ بۆ سەری من بنێتە سەر ڕان؟ |
| ئەوسا کە قابز ببینم وە چەم | کێ بۆ چۆڕێ ئاو بتکێنێتە دەم؟ |
| کێ بۆ بنەرۆ وە دیدەم دەسماڵ؟ | کێ زاری کەرۆ هووناوەی ڕووی خاڵ؟ |
| جە دەمای کۆچم کێ ئەلوەدا بۆ؟ | کێ شەیدای شیوەن ڕۆی کەربەلا بۆ؟ |
| کێ بمنێ وەبان تەختەشۆرەدا؟ | کێ ئاو بڕێژۆ وەکافوورەدا؟ |
| چێوەی سواری بێ کەس هۆردارۆ | کێ بۆ جەنازەم وەگڵکۆ بارۆ |
| کێ بۆ دامبنیۆ نە پەردەی قەبرم؟ | کێ بۆ واز کەرۆ توورەکەی سەرم؟ |
| تێکی هەڵپێکا سزای گۆڕەوشار | کەرەمدار هەر تۆی غەفوور و غەففار |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|