ئەمشەو
Appearance
| خەیاڵی وا لە باخەڵما، لە توێی «پیراهن» ە ئەمشەو | تماشای هەرچییەکم کرد، سەراسەر گوڵشەنە ئەمشەو |
| هەموو موویەکی ئەندامم، لە خۆشیانا خەدەنگێکە | ئەگەر ئازایە خۆی دەرخا ئەوی لێم دوژمنە ئەمشەو |
| شکستی زوڵفی تۆبەی پێ شکاندم، تۆبە بۆ تۆبە | دڵی شێخ و ملی «مل» تێک شکا هەر بشکەنە ئەمشەو |
| بە سەرمەستی کە دەستم کەوت لە ناری نوور دەرکەوت | یەدی بەیزایە دەستم بۆیە دنیا ڕەوشەنە ئەمشەو |
| تەجەللای نووری «توور» بەم «تەورە» توڕڕەی عیشقی نیشان دام | بە پەروازی جنوون جلوەم لە «وادی ئەیمەن» ە ئەمشەو |
| لە دەوری بێستوون دەنگی قوڵنگی گیانی فەرهاد دێ | قەوانێکی غەرامەفونی «شۆخی ئەرمەن» ە ئەمشەو |
| کە گوێم زرنگایەوە، وا دەنگی زەنگی وشتری لەیل دێ | ئەوا لەولاشەوە مەجنوونە ئەگری، شیوەنە ئەمشەو |
| بەسەر شاخی ئاراراتدا، بە لاوک پیرەمێرد سەرکەوت | ئەڵێ: شوێنم کەون کوڕگەل! شەوی سەرکەوتنە ئەمشەو |
حوزەیرانی ساڵی ١٩٤٥
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|