ئەمساڵ ئەمەندە هەور ئەگرمێنێ
Appearance
| ئەمساڵ ئەمەندە هەور ئەگرمێنێ | تریشقەی دڵمان ڕادەچەنێنێ |
| قینی بێدادی لە هەورامانە | هەورامان لووتی لە ئاسمانە |
| بە تەرزە و لافاو لووتی نانەوێ | قەزای ئەم دیوی لەو دیوی کەوێ |
| هەورە تریشقە با کێو بسمێ | گشتی ئاسانە هەر «سان» نەجمێ |
| با دنیا لێمان نەبێزرێتەوە | خۆڵمان بەسەردا نەبێژرێتەوە |
| مارانگەز هەموو شوێنێ دەپرسێ | لە خشەی مار و مێروو دەترسێ |
| لە تەقە و ڕەقە دڵم زۆر تەنگە | خودا نەکەرۆ بوواچان جەنگە |
| خزمەتی وڵات هەر بە عیلم ئەکرێ | بە چرای خوێندن پێ دەردەکرێ |
| بار ئارد بەرەکی بۆیە لە پاشی | هەر کەسێ بە لای خۆیا داتاشی |
| ئەویان بە ماڵی ئەویتر خڕە | قاپی مەحکەمە بۆیە وا پڕە |
| تا حەول و قووەت لەسەر ڕەجا بێ | ماڵی بێ ماڵان نابێ ئاوا بێ |
| هەندێ ڕەجاکار سەیری زۆر خۆشە | پێی ئەڵێی نێرە، ئەڵێ بیدۆشە |
| هێندێکیش بە هیچ تەریق نابنەوە | بە دووی ڕێوی دا ئەچنە کونەوە |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 479
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|