ئەمان سووتام ئەوا مردم لە لام ژەهراوە ئەم ژینە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
ئەمان سووتام ئەوا مردم لە لام ژەهراوە ئەم ژینە  (1965) 
by مینە جاف
ئەمان سووتام ئەوا مردم لە لام ژەهراوە ئەم ژینە خوایا یا نەجاتم دە وە یا خود مەرگی من بینە
ئەمێستە وام لە حاڵێکا نەبێ کافر بە ئەحواڵم فرەنگ ئیسلام ئەکا یاران کزەی ئەم جەرگە ئارینە
دەمێکە دێتە گوێم ئەی دڵ دەنگی گریانی مەحزوونت دەبا ببڕێتەوە مردم بەسە کۆتا کە ئەم ژینە
ڕەفیق گوێ بگرە لێم تۆزێ ئەوا مردم ئەگەر ڕێت کەوتە لای یارم بڵێ ئەو شۆخە بێ دینە
بە ئێشی وەسڵی دیداری ئەوا ڕۆییم و من نەمدی موحەقەقمە لە قەبریشا زووبانم ویردی ناڵینە
ئەگەر ڕەحمی لە دڵدایە کەمێ ئیمانی لا ماوە ئەبێ تەشریفی خۆی بێنێ لە سەر ئەو قەبرە خوێنینە
ئومێدم وایە ئەحیا بووم برا گیان من لە خۆشیانا بە بێ شک وەک دەمی عیسایە لام ئەم لوتفە شیرینە
فەقەت ئەحیا ئەگەر هاتو وتی ناردوومە سەر قەبری بڵێ وەعدی من و ئەو لای خوای ختم النبیینە
ئەمە مەعلوومە من کوشتە و شەهیدی ئەو کەمان ئەبرۆم گەواهم حازر و مەوجوود لە بەرما کفنی ڕەنگینە
بە وەڵڵاهی ئەبێ یەخخەی لە دیوانی خوا بگرم وەکوو مینە بڵێم ڕەببی حەققی مەزڵوومیم بستێنە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).