ئەلف بۆیە پێش هەموو حەرفانە
Appearance
| ئەلف بۆیە پێش هەموو حەرفانە | لووس و باریک و ڕاست و ڕەوانە |
| ئەوی کە چەوتە بووە بە حەڵقە | یا بۆ پێ، پێوەند، یا بۆ مل، تەوقە |
| دیارە کە ڕێوی چەند حیلەکارە | بە داوی تەڵەی چەوت گرفتارە |
| ئەوانەی چەوتن گیان لە بەر ئەگرن | خوا نەیداونێ کە سەر هەڵبڕن |
| چەند خۆشە ئینسان ڕاست و سەربەرز بێ | نەک چەوت لە بڕین بە ترس و لەرز بێ |
| لقی هەر دارێ کەوا خوار ڕۆیی | ڕاست نەبێتەوە ئەیبڕێ خێوی |
| مار بە گینگڵە و بە پێچ ئەخشێ | کە کوژرا ئینجا ڕاست ڕادەکشێ |
| ئەوی خۆی لە خەڵک بە فێڵ ئەگۆڕێ | گۆڕ وایە بیگری و بیخەیتە گۆڕێ |
| کاک ئەحمەد دوعای ئەکرد بۆ باجگر | نەمرێ و نەبێتە باجگر ئەوی تر |
| ئێستا باجگریی پیشەی ڕەسمییە | کاسبیی حەڵاڵ ڕوو لە کەمییە |
| تۆ واتەی مچە بێ مەعنا مەگرە | گەواد لە جاسووس بێ مزەڕەت ترە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 930
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|