ئەلفی مرادت فڕێدا، مەردی
Appearance
| ئەلفی مرادت فڕێدا، مەردی | شوێن مراد کەوتی، بۆ درەم مردی |
| ڕۆژوو و نمازت کە بۆ نیاز بێ | وەک عاشقێکی کە پیشەی گاز بێ |
| نوێژی زۆر، پیشەی پیرێژنانە | ڕۆژوویش ئەسڵەکەی بۆ ڕەمەزانە |
| سیاحەتی حەج سەیری جیهانە | ئەوی بە کار بێ بەخشینی نانە |
| کابە بناغەی برایمی خەلیلە | دڵ نەزەرگاهی ڕەببی جەلیلە |
| دڵ دەشکێنێ و دەچێ بۆ کابە | مەچۆ، مەزالیم لەسەر خۆت لابە |
| من زیارەتی کابەم کرد بەڵام | زیارەتی دڵ پێشترە لە لام |
| لە دەشتی مینا قوربانی دەکەی | بۆ گورگ و چەقەڵ دیاری دەبەی |
| لێرەی سەربڕی و بیدەی بە برسی | دەبێت بە قەڵای ئایەتولکورسی |
| دەزانی کەوا دنیا فانییە | وای دەگری تا سەر زیندەگانییە |
| ئەگەر تۆ تا سەر هەر بژیایتایە | ئەشیا بۆ دوای تۆ جێگا نەمایە |
| وەک پێش تۆ جێگای خۆی داوە بە تۆ | تۆیش جێی خۆت بدە بە یەکێ و بڕۆ |
| ئەگەر پێداگری و بڵێی من ناڕۆم | تۆیش وەک یارۆکان دەهاونە بن گۆم |
| گا لە سەر پشتی ماسی دانرێ | تڕەکەڵەکێ دیارە سەر ناگرێ |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 512
1937/02/01
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|