ئەلا ئەی پیری ئاخرشەڕ ڕەئیسی قەوم و سەرخێڵی
Appearance
| ئەلا ئەی پیری ئاخرشەڕ ڕەئیسی قەوم و سەرخێڵی | هەتاکەی غافڵ و مەستی لەسەر تەخت و قەراوێڵی؟ |
| شەوی گەنجی نەما هەڵسە لە خەو، سەیری کە ئاوێنە | ئەڵێ: ئەی پیری نازیرەک هەتا کەی خوویی جاهێڵی؟ |
| ئەجەل ئامادەیە بۆ تەخت و تاراجت، چ عەقڵێکە؟ | خەریکی گردوکۆی ماڵی، سبەی بۆ خەڵکی جێ دێڵی |
| لەلات وایە بە شاڕێدا ئەڕۆی و ڕووت لە مەقسوودە | وەڵی ڕێگەی دزانە، ناگەیە مەقسوودی خۆت، وێڵی! |
| تەماشا کە لە پانی ئەرز و تەنگی چاوی دونیادار | چ چاوبرسین بە جووتیار ئەمر ئەکەن بۆ ڕێگە ناکێڵی؟ |
| زەمینی بێ نیزاع و منبت و ئەعلا ئەگەر مابێ | سەری گۆنایە ئاوی ئەشکی چاوە جەرگە ئەستێڵی |
| کە زاریع مەردوم و بێڵی موژەی فرمێسکی ئاوی بێ | لە ئەرزی ڕوو ئیرەم پەیدا ئەکەی گەر بێ فڕوفێڵی |
| هەتا ماوی عیلاجی ڕێگەیی تووشەی قیامەت کە | چ لازم ماڵ و موڵکت بۆ کوڕی ئەحمەق بەجێ بێڵێ |
| شەوی پیری وتی سابیر جەوانیی بێوەفا ڕۆیی | وتم تۆش ئاخری عومرم ئەبێ ڕۆژێ بەجێم بێڵی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|