ئەلا ئەی ئەقڵی کۆتایین هەتا کەی مات و داماوی
Appearance
| ئەلا ئەی ئەقڵی کۆتایین هەتا کەی مات و داماوی | بە قەیدی نەفسی ئەممارە سەراسەر بۆچی بەسراوی |
| خەیاڵی هیچ و پووچت وایە دەوڵەت هەم عەنانت بێ | حیسابێکە، کە موحتاجی نەسیبی دوو گەزە جاوی |
| مەسەل دوونیایە سەییاد و ئەتۆش مورغێکی بێهۆشی | موقەیید بە بە یەک دانە هەتا نەتخاتە ناو داوی |
| زەمانە هەر وەکوو قەحبە هەم ئاغۆشی هەزارانە | چ سوودێکی هەیە بۆ تۆ کە سەر دانێی لە پێناوی |
| مەبەستە دڵ بە دونیا تاهیرا بێ سوودە بۆ هەرکەس | مەحاڵە ناگیرێ بۆ تۆ گوریز کە، سا لە گێژاوی |
| This work was published before January 1, 1931, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago. |