ئەسپەکەی قانع
Appearance
ئەی برادەر گوێ گرن بۆ تاریفاتی ناتەواو | یابوویێکم هەس چ یابوو؟ مۆخ و قووە تیانەماو |
پاشۆ دیبەک، چاوتەنوور و گوێ وەکوو گێدرێژی پیر | کەللە دێو و بێ دیان و سینە وەک دەربەی شکاو |
لاشە وەک گامێش و ڕۆحی زۆر بچووکتر بوو لە مێش | پەیگەشل، بن کلک فل، حەیتەزل و سابرێن گاو |
قەت لە عومری خۆی سەعاتێ قاڵبێ ساغی نەبوو | ناوکەریش و هالەدار و جەوشەن و کەللە مقاو |
زین پەڵاس و ڕەشوە بەن قەن، قوشقونی ناڵی دەزو | هەڵئەکێشێ ئاهـ و ناڵە ئەو بۆ نەختێ کای ڕزاو |
کایەنی خاڵی و خەواڵە ئاخوڕی پڕبوو لە هیچ | وەک ژنێ بێزوو بکا بێزووی ئەکرد بۆ چۆڕێ ئاو |
من بە سەریۆ یافەتاحم بوو کە ئەو سەرسم نەدا | ئەو لە ژێرۆ یا ڕەزاقی بوو لە بۆ سۆس و دەساو |
ڕۆژی نەورۆز کردمە لاماڵ تا جەمامی دەربچێ | ئەووەڵی پاییز لە سەرخۆ گەییە کانی بۆ سەراو |
قانعا ئەم ئەسپە چاکە بێنە مەیدانی گرەو | گاهێ ڕەوت و گاهێ وێرغە، گاهێ نەرمە و گاهێ تاو |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|