ئەزقەزا تەیری دڵم وا کەوتە نێو دامی فیراق
Appearance
ئەزقەزا تەیری دڵم وا کەوتە نێو دامی فیراق | ئاسکی ڕۆحم کەوتەوە نێو دەستی زەرغامی فیراق |
ئەی دەریغا بۆ حەکیمی ئاشنا و مێهرەبان | یەک بە یەک عەرزی بکەم ئازار و ئالامی فیراق |
جۆگەلەی خوێناوی چاوم ئەرزی ڕەنگین کردووە | تۆ بفەرموو مەرهەمێ دانێ لەسەر زامی فیراق |
حاڵی دەردم، ناڵەناڵم ئەو کەسانە تێدەگەن | زەهری هیجریان چێشتبێ یا زامی سەرسامی فیراق |
تابەکەی بەدری جەماڵت دادەپۆشی؟ بەسیەتی! | جەوری بێ پایان و هیجری میحنەتی شامی فیراق |
شەونخوونی خۆشە بەو ئوممێدە سوبحی تەلعەتی | دەرکەوێ هەرچەندە نامەعلوومە ئەییامی فیراق |
سابیری کۆتا کە شەوناڵین، چونکە وەسفی یار | ئینتیهایی نایە بێ پایانە ئەنجامی فیراق |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|