ئەزانی دڵبەرم بۆ چی بەدایم دڵپەرێشانم؟
Appearance
ئەزانی دڵبەرم بۆ چی بەدایم دڵپەرێشانم؟ | جەوابت پێ بڵێم قوربان گەزیدەی نێشی هیجرانم |
دەسا بێ یاری شیرینم بە لەنجەی تاوس مانەندت | لە تەک خونچەی بەهاری نوێ ببە میوانی دیوانم |
بە قوربانی نیگاهێکی سبەینانت بێ گیان و دڵ | بە فەرشی ڕەهگوزارت بێ قاڵیچەی سنگی نەخشانم |
بە تەنیا پارچەیەک غەزەل شکئەبەم من لە دنیادا | ئەویش پڕ بە پێستی باڵاتە بیپۆشە جانی جانانم |
ناتیق نەیماوە بە قوربان حەوسەڵەی دەردی فیراق | بێرە سەر رەسمی جاران پەرێشان حاڵ و وێرانم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|