ئەرێ هەی دڵەی غەمباری حەزین
Appearance
| ئەرێ هەی دڵەی غەمباری حەزین | تەیری نامراد ئاوارە و غەمگین |
| ڕاپەڕە بڕۆ بۆ لای دۆستانم | دۆستی قەدیمم ئارامی گیانم |
| ڕێگا بگرە بەر بڕۆ تۆ بە تاو | تۆ ڕووبکەرە قەڵاکەی باراو |
| *** | |
| ئازا کوڕانە سەرکەوە بە گیان | سەرەوژێر بڕۆ بەرەو لای چنگیان |
| لەوێ مەوەستە بگرە ملەو ڕێ | ڕێگا ئەتباتە مەرکەزی نۆدێ |
| بزانە نۆدێ جێگای پیرانە | مەرکەزی نەوەی شێری یەزدانە |
| *** | |
| بکە زیارەتی مەردانی ئەوێ | ئوتۆمبێلی پێت بخەرەوە ڕێ |
| بەسەر «هەرمنا» بڕۆ بە حزوور | هەتا ئەگەیتە ئاوی گوکە سوور |
| لەسەر ئەو چەمە هەر مەگرە لەنگەر | هەتا لە هەوراز ڕاست ئەچیتە سەر |
| *** | |
| دڵە بزانە ئەو قەزا جوانە | جێگای شەرەف و کانی ویژدانە |
| جێی ئاسایشی سوڵتەی دەوڵەتە | مایەی فەرەح و ژینی میللەتە |
| ڕووکەرە تەموین دڵەی پڕ هونەر | لە بۆ دیدەنی دۆست و بەرادر |
| ئەگەر ئەتەوێ تۆ ببی ڕووسوور | «سەلام» بناسە لەگەڵ چوویتە ژوور |
| چۆن موعتەبری هەموو دیوانە | بێ ئوسوڵ نەبی سەلام بزانە |
| عەرزی ئیخلاسم تەقدیم کە دەردەم | ئەمجا دەسخەرە ناودەسی ئەدهەم |
| وەکیلی منبە ئەی دڵەی مەزڵووم | عەرزی ئیخلاسم تەواوکە مەعلووم |
1943/6
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|