ئەرێ تەرسا بەچە، گورجی ڕەوش، مەزهەب مەسیحایی (II)

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
ئەرێ تەرسا بەچە، گورجی ڕەوش، مەزهەب مەسیحایی  (1936) 
by ئەدەب
ئەرێ تەرسا بەچە، گورجی ڕەوش، مەزهەب مەسیحایی فەرهەنگی خوو، مەجووسی طینەتی، میللەت نەصارایی
ئەرێ ئەی ئەرمەنی زادەی، حەسەب موئمین، مەزەب تەرسا ئەرێ ئەی لوعبەتی سادەی، موغ ئادابی کلیسایی
جەفا وەرزی، وەغا پیشە، ئەلەم بەخشی، بەڵا باڵا خەتاکاری، دڵئازاری، جەفا کرداری هەرجایی
هەتا کەی من لە دەستانت، لە بەندی میحنەت و غەمدا؟ هەتا کەی من لە هیجرانت، لە قەیدی ناشەکیبایی؟
هەتا کەی کیبر و نازی تۆ، بەیادی ڕاز و بازی تۆ بەدۆشی بوردەباری خۆم بکێشم من بەخۆڕایی؟
هەتا کەی ئەی شەهی خوبان، دەگەڵ زومرەی غوڵامانت بەو ئەندازە، کە بێ لوتفی، ئەوەندە بێ موحابایی؟
نە ئاخر دڵبەرا جارێ، بەدەردی بێ عیلاجیی من شیفا دەستێکی عیسایی، موداوایێکی سینایی
هەتا تاب و تەوانا بوو، لە باری خەم نەبوو حاڵم لە دیدارت-کە چی دەیکەم- نەما تاب و تەوانایی
هەتا ئەو گەنجی زیبایی، دوسەد ئەووەڵ بەجێ بێنە کە هەر پێنج و دوو ڕۆژێکە، دەوامی گەنجی زیبایی
هەتا کەی گوڵعوزاری من، لە هیجرەت ڕۆزگاری من وەکو زوڵفی پەرێشانت، پەرێشان بێت و سەودایی
ئەدەب چی دی نەیە ناڵەت، لە تاراجی دڵ و دینت کە ئەمڕۆ ناڵە، بێ وەجهە، لە لای تورکانی یەغمایی

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse