ئەربەبا
Appearance
دەردی دڵم وەک ئەربەبا، زیڕەم کە دێتە گوێت بەبا | بۆ زیز ئەبی ئیمانەکەم، چبکەم بەمە ئەیدەم بەبا |
خۆت با ئەدەی، خۆت لا ئەدەی، ڕوویی شیرینت دائەدەی | بەندی جگەر بۆ با ئەدەی، نابی لەگەڵما بۆ تەبا |
ئەی نیشتمانی باغی گەشت، سینەت گوڵستانی بەهەشت | دەنگی بول و بۆیی گوڵت دڵ مەست ئەکا ساقیی سەبا |
هاواری من فەریادی من، ڕۆژی ڕەشی بەربادی من | مەستی و قەشەنگی و شۆخیی تۆ، هۆشی سەری سوقرات ئەبا |
جەرگ و دڵم وا بوو بەخوێن، وەک گێژ ئەڕۆم بێ ڕێ و شوێن | چارەی نییە دەردت دەڵێن دیزانتەری و سیلە و وەبا |
سینەی سووتاوم شەق بکەی، پۆرگی دڵم گەر لەت بکەی | سەیری کەژی هەممم بکەی، گردێکە وەک قافی قوبا |
ئەی دۆتە گوفتت دا بەکێ، بوویتە وەوی و میوانی کێ | دەردی دڵم بێژم بەکێ، خۆم ڕەنجەڕۆ و کردەم هەبا |
لەومم دەکەن گەورە و بچووک، سووتام لە شاری کاری کووک | وا بوومە پەن ڕیسواو و سووک، ناڵێن ئەسیری مەرحەبا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|