ئەحمەدی/قەتعەیەکی تر لە وەزنی ڕەقس
Appearance
< ئەحمەدی
| «زَٲر زَئير»: دەنگی شێرە | «رَيّان»: چییە؟ تیراوی نیرە |
| «رَيّا»: مێیە «ذَيل»: داوێنە | «غَد»: سبحەیە «ٲَمسِ»: دوێنە |
| «حَصي»: چییە؟ بەردی بچووک | «ٲَنوك»: ئەحمەقە، جەمعیچی: «نُوك» |
| «غُراب و غُداف»: قەلە ڕەشە | «نُون»: ماسییە «دامِس»: ڕەشە |
| «ناحِل و نَحيل و ضامِر»: لەڕە | «حَمَٲة»: چییە ڕەشە قوڕە |
| «عُنصُل»: پیازە خووگانە | «مَنهَل»: چەشمە «مَعدَن»: کانە |
| «دَواة و مِحبَرَة»: دەوێتە | «كُميت»: بڵێ ئەسپی کوێتە |
| «رَمادَ»: چییە؟ خۆڵەمێشە | «رَمَد»: بە کوردی چاوێشە |
| «ٲَرمَد و رَمداء»: چاوئێشاوە | «ثاني»: ژنە ئەوەڵ پیاوە |
| «جامِد»: وشکە «ضَخم»: ئەستوورە | «نباح»: وەرە «عَواء»: لوورە |
| «عائِل»: فەقیر و موحتاجە | «نَهب»: چییە؟ تەخت و تاراجە |
| «سُبَّحَة»: تەزبیح «صَرّ»: بای سەختە | «نَيّ»: چی؟ کاڵە «نَصيج»: پوختە |
| «مارِن»: چییە؟ نەرمەی گوێیە | «عَشاء»: تەعامی شەوێیە |
| «غَداء»: تەعامی سوبحیە | «نَعَم، ٲَجَل، جَير»: وەیە |
| «ٲَي: وَللهِ»: وایە بە خودا | «غَزَل»: ڕیسە «طاقَة»: هەودا |
| «بُخار»: هەڵمە «عَجاج»: تۆزە | «مَلَوَين»: چی؟ شەو و ڕۆژە |
| «مِغزَل»: تەشی هەم خەڕەکە | «فَنَك»: بە کوردی دەڵەکە |
| «حِبر و مِداد»: مەڕەکەبە | «حَضَر و مَنزِلَة»: مەرتەبە |
| «حَبحَب و رَقّي و دِبسي»: شووتی | «خَيشوم»: چی لای ژووری لووتی |
| «صَحاح و صَحيح»: ساغ و دروست | «مَقطُوع»: بڕاو «مَوصُول»: پەیوەست |
| «صَديد»: کیمە «وَرَم»: ئاماس | «شجي»: مەحزوون «حافي»: پێخواس |
| «لِجام»: لەغاو «خِطام»: هەوسار | «راكِب»: بڵێ وشترسوار |
| «مِشكاة»: تاقێکە بێ کولێن | «نَجيع و دَم»: بە خوێن دەڵێن |
| «عِنان»: چییە؟ دەستە جڵەوە | «مُقمِر»: شەوی مانگە شەوە |
| «سارِي»: ئەو کەسە بە شەو دەڕۆ | «رُقعَة، خَرقَة»: هەر دوو پەڕۆ |
| «غالي»: گران «رَخيص»: هەرزان | «عالِم»: دانا «جاهِل»: نەزان |
| «مَدَر»: کڵۆ «ٲَقِط»: کەشکە | «جافّ و جامِد»: بڵێ وشکە |
| «سُور»: شورایە «حائِط»: حەسارە | «حِديث»: سوخەن «مِسمار»: بزمارە |
| «جَديد»: تازە «قَدِيم»: کۆنە | «مَشحُون»: پڕە «دُهن»: ڕۆنە |