ئەتپەرستم
Appearance
| ئەی کۆتری ئاشتی، ئەی لەنجە شیرین | ئەی ڕەزاسووکی دەم بە پێکەنین |
| ئەی پەریی جوانی ئاوات و هیوام | ئەی گلێنەکەم ئەی هێز و توانام |
| بۆ تۆ سووتاو و جەرگم قرچاوە | بۆ بینینێکت هۆشم نەماوە |
| بۆیە هەمیشە وام بە دواتەوە | ئارامم نییە و تاس ئەمباتەوە |
| چاوت تێئەبڕم بە دڵی پڕ سۆ | وەک لە جیهاندا بەتەنیا هەر تۆ |
| هەبێت و هیچ کەس نەبێ لە دنیا | کە بیپەرستم یان دایی من با |
| تۆش ئاگادار نیت کە چۆن سووتاوم | چۆن لەتلەت بووە جەرگ و هەناوم |
| نیمە دەسەڵات لە ئەوە زیاتر | کۆیلەییت بکەم لەمەولا ئیتر |
| ناوت وەکوو وێرد بێتە مەبەستم | لە یەزدان زیاتر تۆ بپەرستم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|