ئەبێ بەخشندە مل کەچ کا، لە ڕاستی مووچەخۆری خۆی
Appearance
ئەبێ بەخشندە مل کەچ کا، لە ڕاستی مووچەخۆری خۆی | سوراحی سەر فروودێنێ لە بۆ پیاڵە کە تێکا بۆی |
کە ئاو داری لەسەر سەر ڕاگرتووە ئەیزانی چی تیایە | لە لای نەنگە کە پەروەردەی نقوم کا گەورەیی وایە |
لقی شۆڕی درەخت میوەی ئەخۆن بێ ئەرکی بەرد و دار | پەڵی بەرد بۆ پەلی بەرزە، لەقەش بۆ سەر پەلی بەردار |
لە دەوری دووریا پەستم دەروون پڕ دەرد و زووخاوم | ئەجەل دێ بمکوژێ، نامناسێ چی بکەم نامرم ماوم!! |
لەبەر ئاشووبی خێڵم، هیچ شەوێ خەو نایەتە چاوم | خەوی ناخۆش ئەبینم بەم پەرێشان خاوییە خاوم |
ئومێدی سەر لەسەر دەرکەن، ئەوانەی ڕاست و ڕووناکن | قەڵەم هەر سەرقەڵەم، مۆم بۆ مقەست، هەر بۆ ئەویش چاکن |
ئەڵێن مورغی سلێمان ئاو لە ژێر خاکا ئەبینێ ئەو | منیش حەوت ساڵەڕێ دوور بێ، بە چاوی دڵ ئەبینم ئەو |
چرا ڕووناکی بۆ ژێر خۆی نییە ڕەحمەت لە بابی با | ئەوی ڕووناکی کەچبینانە گۆڕە، ڕەنجی با بیبا |
بە جووت پەروانە وو ماسی کە دڵدادەی چرا و گۆلن | نزیکی ئەم ئەسووتێنێ، لە دووری ئاو ئەوان حۆلن |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|