ئەبولعەلای مەعەڕی
Appearance
| بیستم بولعەلا تا دنیای ڕابوارد | لە کەم تا بەزۆر هیچ گۆشتی نەخوارد |
| چون ئەیوت ئەویش وەک من گیاندارە | حەز لە ژین ئەکا لە مەرگ بێزارە |
| وەختێ کە کەوتە حاڵەتی مردن | ڕۆژی سەرە مەرگ گیان تەسلیم کردن |
| حەکیم بۆی نوان گۆشتی سوورۆ بوو | بیدەنێ بیخوا هەروا زووبەزوو |
| بە ئەمری حەکیم خزمەتکار ڕای کرد | کەڵەشێرێکی هێنا دەس و برد |
| سووری کردەوە لەپاڵیا داینا | قسەی حەکیمی چاک بەجێ هێنا |
| وەختێ بولعەلا کە تەماشای کرد | لە داخ کەڵەشێر بەتەواوی مرد |
| ڕوانی بە گۆشتا و زار زار بە گریان | ئاهی ئەکێشا لە جەرگی بوریان |
| وتی ئەی فەقیر بۆچی هار نەبووی؟ | یا هەر وەکوو شێر یا ڕەشمار نەبووی؟ |
| تا کەس نەوێری دەست بۆ بێنێ | یا لەناو ڕۆنا هەڵت قرچێنێ |
| بەڵام بەش هەژار تەنها مردنە | دەوڵەمەند لە خۆی ڕازی کردنە |
| مردن لە ئەزەل بۆ پیاوی فەقیر | بڕا بە باڵای وەک کەوای حەریر |
| دەوڵەمەن ئەمرێ ئەمما یەکجارە | مردنی هەژار سوبح و ئێوارە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|