ئەبرۆیی کەشیدەت، بەکەفی خەنجەری ئەڵماس
Appearance
ئەبرۆیی کەشیدەت، بەکەفی خەنجەری ئەڵماس | جووتێ شەهێنی مەست و دەکەن گوڵشەنی ڕوو: پاس |
ئوممێد نییە مەحسوولی ئەمەل فائیدە نادا | تا بۆ درەوی کیشتی حەیاتە؛ دوو برۆ: داس |
فیرۆزەیی خاڵت، لەسەر ئەو دوو لەب و لێوەت | حاشا بەجیهانێکی بدا، عاشقی دوڕناس |
بۆچیمە: مەی و شیشە، لە هەر جێگە کە تۆ بی | عیشقت مەی و گەردن: بەت و دوو چاوتە: گێلاس |
ئەو قەتڵی دڵی زاری؛ بەتەحریکی برۆ کرد | شەیتانە؛ دەنێ وەسوەسەیی شەڕ، لە دڵی ناس |
شەرتی ئەدەبە؛ مەکتەبی عیشق و نەهەوای نەفس | توخودا بەرە دەر لێرە؛ فەقێ: دەفتەر و قەرتاس |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|