ئێوارەی جومعە وا لە ڕادیۆ
Appearance
| ئێوارەی جومعە وا لە ڕادیۆ | بڵاوی کردەوە گرانییی جۆ |
| لە بێ شانسی خۆم زۆر سەرم سوڕما | زانیم کە هەموو ئیشم کەوتە دوا |
| چونکە گرانیی جۆ ئەتچەوسێنێ | پەکت ئەکەوێ زەڕەت نامێنێ |
| ئەبێت بە کلک هەڵت بسێنن | لە کار ئەکەوێت مەر گوت بۆ بێنن |
| کە جۆ گران بێ ئەکەویت لە کەڵک | لاکت ئەخەیتە ئەبەر دێڵەسەگ |
| منیش قوڕ بە سەر ئەکەومە خەسار | کەرێکی وەک تۆم دەرچێ لە ژێر بار |
| ئێستا کە بە کوڵ ئەلاڵێمەوە | لە قاپیی خوا ئەپاڕێمەوە |
| جۆ گران نەبێت هەتاکوو بەهار | تەویلەت ئەکەم لە ناو مێرغوزار |
| لووت بکەیتە با باش بزەڕێنی | گشت بارە قرچەی دەغڵم بۆ بێنی |
| وەڵامی هاوڕێکە: | |
| بیستوومە بۆ جۆ حاڵت خراوە | نەمزانی وەها ڕەنگت نەماوە |
| سەگە ڕەشەکەی دەشتەکەی گۆبان | بۆچ ئیسقات ناکەی بچی بۆ جاپان |
| دائم ئەوەڕی وەک سەگ لە پاڵۆ | بۆچ قاچم ئەگری من وام لە ماڵۆ |
| کەرە کوڵەڕەش مینە گورگی بەگ | بۆچ پێم ئەوەڕی دائیم وەکوو سەگ |
| حەیات بێ تۆزێ شەرمت بمێنی | دائیم وەک ماکەر هەڵ ئەتیزکێنی |
| خۆ من شاعیر نیم مینە خەڵفاوی | لە داخ کێرما ڕەنگ بزڕکاوی |
| هیچ عاجز مەبە تێتە خزمەتت | حورمەتت ئەگرێ هەر چۆن بتەوێت |
| من باش ئەزانم شاعرێ چاکی | بیبڕمە قنگت کێرەکەی کاکی |
| تەجاوز مەکە بە ڕشتەی مەزڵووم | بچێ بە دواتا کێر نامەعلووم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|