ئێمە کردەوەی باو و باپیرمان
Appearance
ئێمە کردەوەی باو و باپیرمان | شیروەشێنییە و ئازایی و مەیدان |
ئەڵێن: شیری دا لە تەوقی سەری | دایدڕی هەتا بەندی کەمەری |
بە پاڵەوانی ناویان دەردەکرد | هەرچی ئەیبینی سوجدەی بۆ دەبرد |
کوشتن ئازایی و ڕاووڕوت هونەر | بەم ڕەنگە زۆری بۆ دەچووە سەر |
جەردەیی غەزوە، جەریمە حەڵاڵ | تێکرا هاوبەش بوون دز و خاوەند ماڵ |
سەرمایە و سەروەت ڕم و ئەسپێ بوو | لە چڵکا لەشیان پڕ لە ئەسپێ بوو |
خزمەتتکارییان بە فەخر ئەزانی | تاڵانیان بۆ لای ئاغا ئەهانی |
ئاغایش لە هیچە ئابڕووی ئەبردن | لە تەویلەدا حەپسی ئەکردن |
ئەپاڕانەوە لای خوا بە شکات | ئەیانگوت خوایە چیمان بەسەر هات |
دەنگی غەیب ئەیگوت هەی وا لێ کراوە | خۆتان یاریدەی زۆردارتان داوە |
هەرچی کە پشتی زۆردارێ ئەگرێ | خوا زۆری ئەوی بە سەرا ئەبڕێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 842
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|