ئێمە و ئەو
Appearance
گیانە لە تاوت شێت و شێواوم | بێ تین و توانا و هۆش و هەناوم |
لە تاوی دووریت جەرگم لەتلەتە | وەک نەتەوەی کورد دیل و داماوم |
*** | |
ئەو نیشتمانی بەشبەش کراوە | منیش جوانیی تۆم لێ دوور خراوە |
ئەو هەوڵ ئەدا یەک بگرێتەوە | منیش وەک ئەوم بۆخۆم داناوە |
*** | |
یەک بگرینەوە من و تۆی نازدار | قۆڵی لێ هەڵکەین بە جووتە بۆ کار |
لەگەڵ کاروانی کوردی قارەمان | ملی ڕێ بگرین تاکوو جێی هەوار |
1959/03/07
سلێمانی
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|