ئێمەش ئەولادی ئادەمین
Appearance
| ئێمەش ئەولادی ئادەمین بەشەرین | لە مودیر و ئیدارە بۆ چی بەرین؟! |
| *** | |
| ئەم غەم و دەرد و حەسرەتە تا کەی؟ | داغی ناو جەرگی لەت لەتە تا کەی؟ |
| ئەم وەڕس بوون و میحنەتە تا کەی؟ | نێڵەیی خەڵک و باری میننەتە(١) تا کەی؟ |
| ئێمەش ئەولادی ئادەمین بەشەرین | لە مودیر و ئیدارە بۆ چی بەرین؟! |
| *** | |
| ئەوەی هۆشی هەبێ لەماتەم و حوزنە | نییە بۆ کوردی بێ نەوا جەژنە |
| بۆچی نایێتەدی قەرارەکەی لوجنە؟ | گەورەو و بچکە بۆ ئەوە توشنە |
| ئێمەش ئەولادی ئادەمین بەشەرین | لە مودیر و ئیدارە بۆ چی بەرین؟! |
| *** | |
| پیاومان عالیم و مەرد و بێ پەروا | تاکە نیشتمانمان لە ئاب و هەوا! |
| میوەیی باغی بۆ جیهان ئەڕوا | فائیدەی چی؟ بەقوڕگی خەڵک ئەڕوا! |
| ئێمەش ئەولادی ئادەمین بەشەرین | لە مودیر و ئیدارە بۆ چی بەرین؟! |
| *** | |
| تێبگە ڕۆڵە چۆن بوو پێشوونان | حوکمی میدیا و عەدلی نەوشیروان |
| قووەتی ئەردەلان و، بەخششی بابان | ئێستە بۆ ملکەچین و سەرگەردان؟! |
| ئێمەش ئەولادی ئادەمین بەشەرین | لە مودیر و ئیدارە بۆ چی بەرین؟! |
| *** | |
| کەسێ هەیە وا لە گەل بەجێ مابێ | وەکو ئێمە لە پاش و دووا مابێ؟! |
| بێ وەزیر و ئەمیر و، بێ شابێ | هەیە ئایەت کە کورد بەهیچ نابێ؟ |
| ئێمەش ئەولادی ئادەمین بەشەرین | لە مودیر و ئیدارە بۆچی بەرین؟! |
| *** | |
| موددەعیی خادمی بڵندی بەشەر | کردیان گشت بەخاکی ئێمە گوزەر |
| تێگەیین حاڵی کورد و، باس و خەبەر | ڕەحمێ ناکەن لە میللەتی بێ سەر |
| ئێمەش ئەولادی ئادەمین بەشەرین | لە مودیر و ئیدارە بۆ چی بەرین؟! |
| *** | |
| سەیری کوردێ بکەی لەسەر تا پای | هەر لە تەپڵە، هەتا وەکو کاڵای |
| کردەیی خۆیە سنعەتی باوای | ئەی ئەسیری حەقە بکەی داوای |
| ئێمەش ئەولادی ئادەمین بەشەرین | لە مودیر و ئیدارە بۆ چی بەرین؟ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|