ئینقیلاب ئاخ ئینقیلاب
Appearance
تەقەللوب! چەن هەتیوت کرد بە ئینسان | تەقەللوب! فەیلەسووفت کرد بە حەیوان |
تەقەللوب! چیت بە سەر قاجاری هێنا | تەقەللوب! چۆن بە بات دا ئالی عوسمان |
تەقەللوب! تۆ نەبی، لای ئێمە چی بوون | گرۆی بەنگکێش و تریاکیخۆران |
تەقەللوب! ئیشی حیزی تۆیە (...) | ئەمیرفەوجن لە سەر لاوانی کوردان |
تەقەللوب! زوڵمە، تۆ ڕێوی ئەنێری | کە ئاغا بێ لە بێشەی شێری مەردان |
تەقەللوب! من وەها ئیشم خراپ بێ | تڕۆ و بەدناو ئەبم تا خەتمی دەوران |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|