ئینقیلاب
Appearance
| ئینقیلابە فاتحی هەر مەخزەنی ڕازی نیهان | ئینقیلابە وەک ئەرەستوو، دافعی دەردی گران |
| گەر نەبێ ئاشووبی چەرخ و ئینقیلابی ڕۆژگار | تا قیامەت بۆ کەسێک بوو سەربەسەر مڵکی جیهان |
| شۆرەتی نادر بمێنێ، پەهلەوی بێ ڕەونەقە | میللەتی میدیا بەهێزن، چۆن ئەژین ئێرانیان! |
| گەر لە هیممەت ئینقیلاباتۆ نەبێ، ئەهلی حیجاز | چۆن ئەبوونە حوکمرانی مەسنەدی نەوشیرەوان!؟ |
| هەر لە سایەی ئینقیلابە وا عەرەب سەربەست ئەژی | یەسرب و بەتحا نەجاتیان بوو لە نێزەی تورکەکان |
| خزمی ئاسووری کە تێکەڵ عەشرەتی کلدانی بوون | ................................................ |
| دەستی مووسا گەر بمێنێ، نەفخەیی عیسا چییە!؟ | نەعرەتەی ڕۆستەم ببێ، بۆچ وا کزە مازەندران!؟ |
| ئینقیلابە بۆ فەقیر جێگەی ئومێد و ئارەزوو | ئینقیلابە بوو بە باعیس ئاە و دەردی کوردەکان |
| کۆنەشاری دێی نەوێ ئەوساکە جێی زوححاک بوو | ئیش و کاری ئینقیلابە ئێستەکەش چۆڵە و وێران |
| جا کەوابوو ئینقیلابە واسیتەی گەورە و بچووک | هەر بژی ئاشووبی چەرخ و ئینقیلاباتی زەمان |
| قانعا ئوممێدی تۆ هەر ئینقیلابە و هیچی تر | بەڵکوو کەڕتێ ڕێ کەوێ یەک ئینقیلابێکی گران |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|