ئینسان لە نیسیان دروست کراوە
Appearance
| ئینسان لە نیسیان دروست کراوە | پەردەی غەفڵەتی پێدا کێشراوە |
| بۆیە کە هاتە سەر کورسی مەسنەد | وا دەزانێ قەد، ناجووڵێ ئەبەد |
| کە یەکێ دەبەین بۆ گردی سەیوان | لەوێ دەست ئەکەین بە شین و گریان |
| کە گۆڕخانەمان لە پێش چاو گوم بوو | بە هەناسەیەک مەرگمان لە بیر چوو |
| باشە با بڵێین لە مەرگ ناترسین | لە دڵ ئازاری بۆچی نەپرسین |
| ئەوانەی ئەمڕۆ بە دوومانەوەن | لەگەڵ لێ کەوتین غەیبەت گێڕەوەن |
| پیاو ئەو پیاوەیە بە چاکە پیاو بێ | نەک بە وەزیفە ناوی بە ناو بێ |
| هی وامان هەیە گەییە ئاسمان | کە هاتە خوارێ کەوتە بەر زمان |
| ئێستا ئەوانەی کە دەڵێن ئەزم | بە چێوی دیوان وا هەڵدەبەزم |
| کە بەرگی کاریان نەما لە بەردا | کەس و کار پێیان ئەنێن بەسەردا |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 523
1937/04/26
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|