ئیمساڵ بەختەیەکمان گردبووە دان

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
ئیمساڵ بەختەیەکمان گردبووە دان  (1866) 
by مەلای جەباری
ئیمساڵ بەختەیەکمان گردبووە دان سەری ببڕین بۆ مناڵەکان
وە سمکۆڵ چون ئەسپ زەوی ئەدڕی دەنک کا و جوی لە ماڵم بڕی
دیم پەیا بوو یەک کولە بوری دیزەی ناپەسەن دەم چاو نەشوری
واتش شێخ ئەوڵا وتهاش فەرمابێ تەشریف باوەری بی وەسەر شایێ
خۆ منیش وە قوڕ گیراوی ماڵم دەسم کەوتوی وە دەس زاڵم
هەرچەنێ گەڕام بۆ سورانەی شێخ ناعیلاج بەختم کردەوە لە مێخ
کوڕ وە باوکەڕۆ، کچ وە ئای ئای کەفتەن وە شوێنم تا قەرقەچایی
یەکێکیان وتی بۆ ناپرسی ئەحواڵمان لەی زاری و شیوەن لەی ناڵە ناڵمان
وتم ڕۆڵە گیان ئەحواڵتان چییە؟ ئەم زیڕەزیڕتان لەبەری چییە؟
وتیان باوە هەناسەمان سەرد بی ڕۆن و گۆشتمان هە بەختە زەرد بی
ئەوقەرە گریان لە زووان بوون لاڵ من بەختم هاورد ئەوان چون بۆ ماڵ
من بەختم هێنا هەتاکوو باوە ئەوە ڕەنجم دا لەگەڵ مناڵا
هەر چەندێ ئێمە ڕەنجمان لەگەڵ برد ئەومانیش بەگون ستارا خەرج کرد
ئینە شانامەی بەختەی مرواری یاران بوواناش پەی یادگاری


This work was published before January 1, 1929, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago.