ئیش کە ڕووی ئێستە لە هەورازە سەرەولێژی نەکەی
Appearance
ئیش کە ڕووی ئێستە لە هەورازە سەرەولێژی نەکەی | فکری وردیشی ئەوێ، هەر بە دۆعا و نوێژی نەکەی |
گێرەشێوێنێ کە کای کۆنی بە با دا لە کنت | چاکە هەر لێی خوڕی، سەیری دەم و کاوێژی نەکەی |
سەرەتای ئیش هەموو یەک بوونە، ئەویش نابێ هەتا | هەر برینێ کە لە دڵدا هەیە ساڕێژی نەکەی |
حەیفە چاوێ کە جەفا کۆڵەوەژی تێدەشکان | تۆ بە کلچێوکی وەفا عەینی گەلاوێژی نەکەی |
قەومی بێ سەر نییە ئەمڕۆ لە هەموو عالەمدا | ئەتەوێ تاجی سەری بی، بە هەوا گێژی نەکەی |
شا، وەکوو شایەکی شەترەنجە لە عالەم ئەمڕۆ | گەورە قانوونە، قسەی کورت ئەمەیە، درێژی نەکەی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|