ئیستیخارە
Appearance
بە عەزمی ئیستیخارە دوێنێ لە بانگی شێوان | نووستم کوتوپڕێ دیم پیاوێکی ئەهلی عیرفان |
جوانچاک و ژیر و عاقڵ، ئەلفازی زۆر موڕەتتەب | فەسیح و ڕەند و زیرەک، نوورین و ساحیب ئیمان |
پرسیم لێی: ناوت چییە و کوڕی چ میللەتێکی؟ | تورکی یاخۆ عەجەمی، بولغاری یان لە کوردان؟ |
جوابی وەها ئەدا کرد: لە خاکی پاکی کوردم | بەریم لە ئەمریکایی و دوورم لە قەومی ئەڵمان |
کاوەم کە شۆرەتم بوو لە سەنعەتی زرێدا | کوشتم بە جاڕی میللەت زوحاکی دوور لە ئیمان |
وتم: تۆ خوا فڵانی، تۆ شارەزایی حاڵی | بۆچی نەبوو لە کوردان پێغەمبەرێک لەبۆمان؟ |
ئاهێکی ساردی کێشا وتی: وەڵڵاهی قانع | لە کوردی قوڕبەسەردا زۆرتر بوون ڕەسوولان |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|