Jump to content

ئیحسان و ئیخلاس

From Wikisource
ئیحسان و ئیخلاس (1947)
by جەوھەری
308174ئیحسان و ئیخلاس1947جەوھەری
ئیحسان و ئیخلاس لە عیبادەتدا هەردووکیان شەرتن بۆ پیاوی خودا
ئیحسانیش دەبێ مەعنای بزانی عەمەلی پێ بکەی هەتا دەتوانی
ئیحسان ئەوەیە لە عیبادەتدا زۆر بەئەدەب بی لە حزووری خودا
لە دەرکی خودا بە گەردەنکەچی عیبادەت بکەی لە حەد دەرنەچی
زۆر بە تەوازع چاوان هەڵێنی وا بزانی ئەتۆ خودا دەبینی
مەعلوومە کە تۆ خودا نابینی ئەو تۆ دەبینێ، تۆ ئەو نابینی
ئیخلاس ئەوەیە لە عیبادەتدا غەیری حەق کەست نەیە بە دڵدا
لە عیبادەتدا ڕیایی نەکەی هەر بۆ خودای خۆت عیبادەت بکەی
هەرکەس ئەوەی خوێند لەبەری بکا خێری دەگاتێ دوعام بۆ بکا
مانگی ڕەشەمە پازدەی ما زستان نووسرا و تەواو بوو هەدیەی کوردستان
بە یادگاری پێشەوای مەنسوور جەنابی قازی ڕەئیسی جومهوور
«جەوهەری» ئەتۆش هەڵێنە دەستان بڵێ هەر بژی کورد و کوردستان


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.