ئا... ئا دەبێ

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
ئا... ئا دەبێ  (1962) 
by ئەسیری
یاران دەڵێن هیوا دەبێ، پێیان دەڵێم؛ ئا ئا دەبێ جەژنێکی گەورە وا لە دوو، ڕوومان گەش و دڵ شاد ئەبێ
هێز و چەک و پوولت نییە، سەرباز و سەرکردەت نییە پشت و پەناهێکت نییە، کێیە بەتۆ دڵداد ئەبێ
هەر با چەک و پوولم نەبێ، میللەت لە خەو هەڵسێ بەسە پشت و پەناهـ و دەسگرم، پارێزگارم خوا ئەبێ
خوونی گەلت وا بۆتە سێل، گەورانێ ماون بوونە وێڵ گەروا بڵێن پێیان دەڵێم بۆ گەیینەهیوا وا ئەبێ
ئەم بیرە هەرکە کەوتە سەر، نامێنێ ترسی ماڵ و سەر پیاوی کز و بێ دەسهەڵات، لەو چاخە وەک فەرهاد ئەبێ
ڕۆژێک ئەبێ تەم لا ئەچێ، خۆریش لە کوردان دەرئەچێ ئەو ڕۆژە هەر وەک مەحشەرە، چاک و خراپ لێک جیا ئەبێ
پێکهێنەری فەرمانی گەل، سەربەرز و پایەی ژوور ئەبێ بەدبینی بێگانە پەرست، دوورەدەر و بەرباد ئەبێ
بەدبینە قەیرە و پیری گەل ئەوجا پەشیمانی ئەبەن ئەو چاخی جەژنە گەورەیە، ڕۆژی گەش و نەوزاد ئەبێ
کاکی ئەسیری چی بەتۆ، ئەوجا لەژێر خاکی ئەتۆ ڕاستی ئەوەندەت بۆ هەیە، ناوت بەچاکە یاد ئەبێ

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse