ئای دەم ئادەم
Appearance
بۆچی ئەمەندە سەر کز و شێواو و عاجز و سستی | داماو و زەرد و خەفەتبار و وسکت و پەستی |
دەردێکی کاریی دەروونیت هەیە وەها گرژی | یانە خوماری دووکەڵی وافوور بووی مەستی |
ئەی ڕۆڵە ئاهی گرینت گۆوای دەردی دڵە | چارەی بەگۆشەنشینی نییە دەبێ هەستی |
ئاری نەوەی گەلی میدیایی شاهی کەی ئەخسار | پێ لەشکری ئەوی بۆ هەموو گۆی زەوی پەستی |
چاخی لە ئاسی ئاری بەهێز و جیهان گیر بوو | ئێستا لە ئاری پاوە لەسەر دەستی عالەمە دەستی |
هەر بابەتێکی ئەم گەلە دەورێکی ژووری زوو دیوە | بەخشی خوایە بۆیان حوکمڕان و سەربەستی |
ئادەم لە داخی کاری دەمی دیگوت؛ ئای دەم دەم | ئەوسا لە باغی عەدنەوە بۆ کێوی هیند خوا خستی |
ڕۆڵانی لێیەوە فیربوون پێیان دەگوت ئادەم | بۆی بوو بە ناو پێی خۆشبوو کە خۆشی دەیبیستی |
پێشین زوانی مەردومە گوفتی شرین و نازکی تۆ | لە بڵمە بڵمەوە بوو بۆ گەلان زوانی پێویستی |
زۆر ژووری، زۆر بڵندی، یەکە ڕۆڵەیی نووحی | بۆیە لە دەوری جوودی نەڕۆیی گەلت لەوی ویستی |
گوفتی شیرین و ڕێکی ئەسیری لەبەر بکە ڕۆڵە | تاریکی میللەتە هۆشەنگە بێژ و هەڵبەستی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|