ئاگرێ کەوتۆتە ئەم جیهانەوە
Appearance
| ئاگرێ کەوتۆتە ئەم جیهانەوە | دۆستیش ئەسووتێ بە بێگانەوە |
| هەرچی کە بەرگی مێردیی لەبەرە | ئەم ڕۆژە هەوڵی قەومی لە سەرە |
| ئەگەر گشت لایێ نەکەونە غیرەت | نەکەونە فریای وڵات و عەشرەت |
| ئەم گێژە گێژەی تیا ڕسگار نابێ | مەلەی پێ دەوێ بە هاوار نابێ |
| ئەمڕۆ پێویستە کە تۆ تێکۆشی | نەک دوایی بەرگی ماتەم بپۆشی |
| هەتا تەڕ نەبووی ئەبێ تێ هەڵچی | ئەڵێن پاش باران کەپەنەک بۆچی |
| خۆت خوێندەواری کوڕیشت فێر کە | نانێ کەم بخۆ برسییەک تێر کە |
| کە لەگەڵ عەشرەت کەوتیە هەرزانی | ئەمەندە بخۆ هەتا ئەتوانی |
| ئێستا ئاگامان لە خۆمان نییە | تێناگەین مەکری پیرێژن چییە |
| ئەگەر لێک ببڕێین لە «ژین»یش ئەبڕێین | ئەبێ بزانین کە وا لە سەر ڕێین |
| لە تەنگانە داین، دوژمن بەدبەختە | دەستی یەک بگرین، پلەکەی سەختە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 929
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|