ئاو هەر شوێنێکی گرت ئاوەدانە
Appearance
| ئاو هەر شوێنێکی گرت ئاوەدانە | زۆردار لە دێیەک دانیشت وێرانە |
| خۆمان دووی پیاوی زۆردار ئەکەوین | هەروا ئەزانین مەخلووقی ئەوین |
| هەرچی پەیداکەین ئەو ئەیبا و ئەیخوا | ئەوسایە هاوار ئەبەینە بەر خوا |
| خوایش ئەفەرموێ کردەی خۆتانە | تەنها پیاوێکە، هێناوتانە |
| هاوجنسی خۆتان کوشت ماڵتان بۆ برد | بەسەر خۆتانا ئێوە زاڵتان کرد |
| چاکە و خراپەی خۆتان نەزانن | هەر بناڵێنن کە بار گرانن |
| لە ناو خۆتانا ئەگەر برا بن | دڵسۆزی یەک بن، بە بێ هەرا بن |
| هیچ کەسێ پشتتان نادا لە ئەرزی | ئینجا ئەکەوتنە ڕێگەی سەربەرزی |
| ئەڵێن چوار ڕێوی شێرێ کەوڵ ئەکەن | ئێوە کە شێرن بۆچ پشت هەڵدەکەن؟ |
| لە ڕێی خزمەتی گەلا مەسرەون | وەک شێری بەیداخ ژوور سەرما کەون |
| ئێوە دوو چشتان بۆ دانراوە | یەکێ پێڵاو و یەکێ کڵاوە |
| ئەگەر پێڵاو بن ئەتانکەنە پێ | کڵاو بن خەڵکی لەسەرتان ئەنێ |
| سەر و ژێر کەوتن بە دەست خۆتانە | خوێندن و جەهلە ڕێگای ئەم دوانە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 761
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|