ئاو لە ئەزەلدا کە ڕوونە و پاکە
Appearance
| ئاو لە ئەزەلدا کە ڕوونە و پاکە | لە کەڵکی ئەخا گا بە شیاکە |
| زۆر پیاوی پاکی تەمیز وەک گەوهەر | هاونشینی بەد لەکەی خستە سەر |
| خواستی خوا وایە، کە زۆر مەردی خوا | بە چاووڕاوی بەد تەفرە ئەخوا |
| پەڵە دەرناخا ئەوەی ڕەش کارە | قوماشی سپی لەکەی تیا دیارە |
| ئاخ ئەو کەسانەی کە چاک ئەگۆڕن | بۆ ژیان ناشێن شایستەی گۆڕن |
| نە کاری عەقڵە و نە دیرایەتە | «شَیَاطِینَ الْإِنسِ وَالْجِن» ئایەتە |
| خوا بتانگرێ پیاو خراپینە | لەگەڵ چاکاندا چییە ئەم قینە |
| شەیتان لە ڕاستی چوار چاکمان لادا | ئێمەش چوارچاکمان بکەین بەلادا |
| با بەس لە کەلی شەیتان سەرکەوین | تۆزێکیش لەناو خەڵکا سەرکەوین |
| عەشرەت بزانن جارێکە و ئەم جار | نەکەونە خۆتان، ئەکەونە ژێر بار |
| بەراتە و قاپی کراوەتەوە | بەراتی نەجات نووسراوەتەوە |
| هەر هێندەی ئەوێ بڵێی منیش هەم | هەموو کارێکت بۆ دێتە بەرهەم |
| ئەگینە بەرگەی گرانی ناگرین | جاویش گرانە، بێ کفن ئەمرین |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 753
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|