ئاوارەکەت
Appearance
| ئەی لە بەختی عاشقی ئاوارەکەت ڕژد و چرووک | ئەی کە زیددن ئیش و کارت، سەرگران و شێوە سووک |
| گەر بە نازۆ بێتە سەر باری کەرەم، بۆ عاشقان | سەد کەڕەت بێجا ئەکات، شێخ ڕوو ئەکاتە سەر سلووک |
| کوشتەگانت گەر شیکایەت کەن، لە دەس جەور و جەفات | مۆر ئەکەن بۆیان قەباحەت، قازی و موفتی و ملووک |
| من بە دەور و پشتی یارا «ئایەتولکورسی»م ئەخوێند | ئەو بە عیشوە پێی وتم، لاچۆ، هەتا کەی نووکەنووک؟ |
| شێخ ئەگەر بۆی شێت نەبێ، مەعلوومە بێ ویژدانییە | چۆن بە دایم شۆخ و شەنگە، بەر میسالی تازە بووک |
| تان و پۆی بەندی دڵ و جەرگی بە جارێ هەڵچریم | وەختێ ڕەمزی چاوی خستە هاتوچۆ هەر وەک مەکووک |
| قانعا ڕەندی بەجێ بێڵە، لە بۆ گەنجی وەتەن | تۆ لە عیشقت چی بە کەللەی پووچەڵ و گوێی پڕ لە تووک؟! |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|