ئاهـ لەدەس جەوری فەڵەک ئەی وای لە چەرخی چەنبەری

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
ئاهـ لەدەس جەوری فەڵەک ئەی وای لە چەرخی چەنبەری  (1956) 
by عارف عورفی
ئاهـ لەدەس جەوری فەڵەک ئەی وای لە چەرخی چەنبەری داد لە زوڵمی بێشوماری وەی لە حوکمی بەربەری
بارك الله ئەی فەلەک میزانی عەدلت وا دەبێ ئەهلی دانش تحت الاقدام و لەسەر سەر سەرسەری
با سەرەوژوور بێ ئەبێ ڕۆژێ سەرەوژێرت بکا نەک هەموو کەس لێی بزانێ ئیددعایی سەروەری
تاقی کیسرا بۆ مەقامی شاهی عەدلە و ئێستەکەیش مار و مێروو جێنشینی شوێنی میللەتپەروەری
با مەقامت سەر بکێشێتە فەزا و جەووی سەما یا بڵندتر بێ لە بورجی ماهـ و زوهرە و موشتەری
یا لە کونجی خەڵوەتا خەڵوەتنوشین بێ ڕۆژ و شەو بۆ کەرامەت با بگەینە ڕوتبەیی پەیغەمبەری
یەک بە یەک فەرق ناکرێ ڕۆژ و زەمانی خۆی کە هات گەر گەدایی بەر دەری، یاخۆ شەهەنشای خاوەری
ئاخری دەستی ئەجەل ئەدڕێ گریبانی ژیان ژێری ئەو خاکەت ئەخا ئیمڕۆ بەسەریا تێپەڕی
بۆچ ئیتر مەغروور ئەبی دەعیەی فەلاتوون لێ ئەدەی؟ ئاخری کارت ئەسیری ژێری دوو گەز چادری

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse