ئامری موشفق گەورەی میهرەبان
Appearance
| ئامری موشفق گەورەی میهرەبان | پاشازای مەشهوور، ئەمیری کوردان |
| گەر مەدحت بکەم ئیسمی کەریمت | پشتی سەخایی حاتەمت شکان |
| ئیدارە و عەدلت بۆتە نموونە | لە ڕووی دنیادا وەک نەوشیرەوان |
| میللەت پەروەریت زۆر بێشومارە | چاوی ئیحسانت ئەبینن هەمووان |
| یەزدان داویەتی بە من فەرزەندێ | عومری گەییوە بە سێوچوار مانگان |
| بەختی بێ ڕزقە ئیقباڵی شومە | دایکی بێ شێرە، تیفلی بەسەزمان |
| بە چەند مەینەت و کوێرەوەری | پەروەردەی ئەکەین بە شەکر و ڕازیان |
| ئەمە چەند ڕۆژە شەکری نەماوە | گریە و فوغانی ئەگاتە ئاسمان |
| جا بۆ ئیدارەی ئەم بێگوناهە | ئیلتیجا ئەکەم لە عەدالەتتان |
| ئەمر بفەرموون شەکری بدرێتێ | تاکوو بێچارە نەمرێ لە برسان |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|