ئالام
Appearance
| چاخێ ئەمنیش حاکمی مەجمووعی جیهان بووم | مەڕوانە ئەلەم ڕۆژە کە بێ ناوونیشان بووم |
| نووسراوە لە تەئریخی بەشەر کردەوەیی من | باعیس بەنەزانینە لەتۆ من کە نیهان بووم |
| ئەو ڕۆژە حەموورابی سەرە و ژێر بوو لە دەستم | ناوی من ئە لەو ڕۆژە کووسی فەردی جیهان بووم |
| ئالام و کووسی هەردوو برا بوون و لە ئاری | ئالام بووە فارس ئەمنیش گوردی ئەوان بووم |
| من بوومە ئەسەل کووتەهیی دەوڵەتی ئاسوور | من مونجیی دانیالی بەنی ئیسرائیلییان بووم |
| بابل بەقووەی لەشکری من بوو بەخەرابە | ئەستێرە پەرست بوو ئەمنیش ئەهلی ئیمان بووم |
| والیم لە بەرەغمە هەبوو جێی ئێستەیی ئزمیر | لەو چاخە حوکمڕانی هەموو ڕۆم و یۆنان بووم |
| چەن جار یەمەنم گرت و ئەهالی بووە مل کەچ | گورزم هەبوو خاوەن سوپەهـ و تیر و کەوان بووم |
| تێکۆشە لە بۆ سەتوەتی جارانت ئەسیری | لەم ڕێیە بکوژرێی مەڵێ من تووشی زیان بووم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|