ئاقیدەی شێخ سەمیع/باسی لەدایکبوونی پێغەمبەر
Appearance
| لە مەککەی شەریف لە دایک بووە | لەبۆ مەدینە کۆچی کردووە |
| ڕەوزەی شەریفی لە مەدینەیە | ئاگای لە هەموو ئۆممەتی هەیە |
| سەدوبیستوچوارهەزار پێغەمبەر | کە خوا ناردوونی بۆ ڕێی خێر و شەڕ |
| باوەڕیان پێ بکەن هەموویان حەقن | گەورەترینی جەمعی مەخلووقن |
| پاکیان مەعسوومن، هەموویان چاکن | لە ژەنگی گوناح هەموویان پاکن |
| سێسەدوسێزدە لەوان ئەفزەلن | زیاتر لە هەموان چونکە موڕسەلن |
| لەوانیش پێنجیان ئەفزەلترینن | ئەو ئولوولعەزمن، ئەعلامی دینن |
| نووح و ئیبڕاهیم، حەزرەتی مووسا | عیسای ڕوحوڵڵا، ئەحمەد مستەفا |
| سەرداری هەموان، سەییدولبەشەر | یانی محەممەد شافیعی مەحشەر |
| لەپێش هەموانداخەڵقی کردووە | لەدوای هەموانیش ئەوی ناردووە |
| دینی ئەو ناسیخ جەمعی ئەدیانە | مەعلووم ئەفزەلی هەموو دینانە |
| لەسەر ئەو خەتمە ڕوتبەی ڕیسالەت | دین دینی وییە هەتا قیامەت |