ئاقیدەی شێخ سەمیع/باسی فرشتە و مەلائیکە
Appearance
| بارەڕیان پێ بکەن مەلەکی ڕەحمان | داییم مەوجوودن لە ئەرز و ئاسمان |
| بێ خەو و خواردن، بێ کەسب و غەفڵەت | داییم مەشغووڵن بە زیکر و تاعەت |
| هەریەک بە نەوعێ، هەر یەک بە کارێ | بێئەمری ناکەن بە هیچ قەرارێ |
| هەرچی پێغەمبەر خەبەری داوە | لە بابەت ئەمری دنیا و عوقباوە |
| ئەوەی فەرموویە وەحیی خودایە | هەر وەک فەرموویە بێشک هەروایە |
| دین بەبێ جەلال بەخێو ناکرێ | بێ شان و شەوکەت ئەدای ناکرێ |
| پێغەمبەر چلۆن بۆ دین ئەکۆشا | هەروا، بۆ عیلم و سەنعەت ئەخڕۆشا |