ئاقیدەی شێخ سەمیع/باسی دۆزەخ جەهەننەم
Appearance
| جەهەننەم حەڵقەی لە مەخلووق داوە | ڕێی سەد ساڵ ئەبێ لە هەرچوار لاوە |
| کاتێ کە حەملە بۆ مەخلووق دێنێ | بەعزێ هەڵئەگرێ، زوو ئەیسووتێنێ |
| ئەوجا ئومێدی نەجاتبوون ئەبڕێ | بە گریە و زاری عیلاجمان ناکرێ |
| هیچ نەفعێ نادا ئەولاد و ماڵمان | مەگەر خوا ڕەحمێ بکا بە حاڵمان |
| ئارەق دێتە خوار هەتا لێو دگرێ | بە قەد گوناهمان ئەعزا دادەگرێ |
| هەتا شەفاعەت دەکا پێغەمبەر | ڕەحمەت ئەنوێنێ خالقی ئەکبەر |
| لە جێگای هەیبەت نەجاتمان ئەدا | لە پێشدا، حەشری حەیوانات ئەکا |
| ئەوجا قاقەزی ئەعمالمان دێنن | نوختەبەنوختە پێمان دەخوێنن |
| هەرکەس چاکەی بێ، شوکری خوا ئەکا | گەر خراپەی بێ، لێی حاشا ئەکا |
| ئەوسا لاڵ ئەبێ، مۆر ئەکرێ زبانی | لێی دەبنە شاهید، پاک ئەعزاکانی |
| وەی وەی واوەیلا لەو خەجاڵەتییە | لەو خۆف و دەهشەت، لەو نەدامەتییە |