ئافەرین سەد ئافەرین میرزا کەریمی شاتری
Appearance
ئافەرین سەد ئافەرین میرزا کەریمی شاتری | ئیفتیخاری خانەدان و دوودمانی تاجری |
مەئخەزی ئیسمت سەبەب بوو ناتیقەی هێنامە کار | وەرنە عەزمم کردبوو لادەم لە خەتتی شاعری |
فەخرە بۆ ئەربابی هیممەت گەر بە یادی نێوی تۆ | لێ بدەن شام و سەحەرگاهان لە تەپڵی نادری |
نێوی تۆ بۆ غەیری تۆ چونکە وەکوو زەهر و سەمە | حیف و زوڵمە گەر بنووسم تۆ لەوان باڵاتری |
با کەریمانی مەجازی پڕ بکەن بۆ ئیمتیاز | گوێ لە حەڵقەی بەندەگی گەردن لە تەوقی چاکری |
جەوهەری ئیکرام و حوسنی ئیحتڕامت لایقە | گەر بڵێم تۆ هەر لە خاک و باد و ئاو و ئاوری |
کافیە بۆ مەدحی تۆ ئەی سەروی باغی موستەفا | نێوت ئازادە لە قەید و عەیب و نەقسی زاهری |
قافییەی شێعر و غەزەل وەک هیممەتی دەستی کەریم | واسیعە ئەمما تەبیعەت کەوتە ڕوتبەی قاسری |
شوکری ئەنعامی بەشەر وەک شوکری خەللاقی بەشەر | واجیبە بۆیە قەڵەم نووسی بە ڕەسمی شاکری |
تا لە دنیادا دەمێنی زایل و مایل نەبێ | کەوکەبی بەختت لە ئەوجی ئیقتیدار و ئامری |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|